بوومەلەرزە پارێزگایەکی کوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٣.٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای دهۆك ڕوویدا.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر ٣:٣١ خوولەك، بوومەلەرزەیەك بە دووری ١٥ كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژئاوای شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە" بوومەلەرزەكە بە گوڕی ٣.٥. پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و هاووڵاتیان بەتەواوی هەستیان پێ‌ كردووە".


PM:06:43:12/12/2023