بەهۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەرێم ڕۆژێکی کردە پشوو

بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ڕۆژێك لە هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، "لە سەر پێشنیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ١٨ـی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت".

ڕوونیشیکردەوە، ڕۆژی ١٨ـی كانوونی یەكەم، كە دەكاتە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە سەرجەم دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەو ڕۆژەدا، لە هەرێمی كوردستان پشووە.

فەرمانگەکە ڕاشیگەیاند، "پشووەكە هەموو دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ڕۆژی سێشەممە، ١٩ـی كانوونی یەكەم، دەوامی فەرمی لە سەرجەم داموەدەزگا فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە".


PM:02:45:13/12/2023