حكومەتی هەرێم پشووی سەری ساڵی ڕاگەیاند

حکومەتی هەرێم هەشت ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند کە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "لە ٢٥ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٣ تاكوو ١ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤، پشووی سەری ساڵ دەبێت".

لە ٢٥ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٣، تاكوو ١ـی كانوونی دووەمی٢٠٢٤، بە بۆنەی سەری ساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

لە ٢ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ، لە سەرجەم دامودەزگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.


PM:05:42:13/12/2023