دووشەممە لەو بانکانەی مووچە دابەش دەکرێت پشوو نییە

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەوامی سەرجەم ئەو بانکانەی مووچە دابەشدەکەن ئاساییە و پشوو نابێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لەگەڵ ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ٢٠٢٣/١٢/١٨ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کراوە بەپشووی فەرمی، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیەو خشتەی دابەشکردنی مووچە بە پێی ئەو ڕیزبەندییەی ڕاگەیەنراوە وەک خۆی بەردەوام دەبێت".                                                                                    



PM:12:14:14/12/2023