لە سلێمانی کەمپێک داخرا و ئاوارەکان گەڕانەوە

کەمپی ئاوارەکانی عەربەت داخراو کۆتا کاروانیان کە ١٧٠ خێزان بوو گەڕانەوە شاری سەلاحەدین ، ئەم کەمپە لەساڵی ٢٠١٤ لەسەرەتای پەلامارەکانی داعش کرایەوە.

ئەمڕۆ پینج وشەممە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، کەمپی ئاوارەکانی عەربەت لەساڵی ٢٠١٤ لەسەرەتای پەلامارەکانی داعش کرایەوە، دوا هەمین کاروانی ئاوارەکان لەو کەمپە گەڕانەوە بۆ شاری سەلاحەدین و بەتەواوەتی داخرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی بڕیاری حکومەتی عێراق ساڵی ئایندە کەمپی ئاوارەکان پێویستە هەموویان دابخرێن، لەبەرامبەردا هەر خێزانێک بڕی ٥ ملیۆن دیناری پێ دەدرێت.

لەئێستادا تەنها کەمپی ئاشتی لەعەربەت و کەمپی تازەدێ لەگەرمیان لەم سنورە ماوە کەنزیکەی ١٦٠٠ خێزانی تێدایە.

 لەسەرەتای پەلامارەکانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر عێراق، هەزاران خێزان ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، و لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کران، حکومەتی عێراق سەرەتای ئەمساڵ بڕیاریدا تا ساڵی ٢٠٢٤ سەرجەم ئەو کەمپانە چۆڵ بکرێن و خەڵکەکەی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.


PM:09:26:14/12/2023