لە بەیانی ئەمڕۆوە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات، بڕیارە سبەینێش پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستپێبکات.
له كاتژمێر (٦:٠٠)ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ بێده‌نگی راگه‌یاندن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق چووه بواری جێبه‌جێكردن، هاوكات سبه‌ینێ شه‌ممه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتریش كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق داوای له دامه‌زراوه و ده‌زگا میدیاییه‌كان کرد، لەو وادەیەدا هیچ بابەتێکی ڕاگەیاندن کە لە دژی بەربژێران بێت بڵاونەکەنەوە.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بێجگە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، هەروەها ڕۆژی شەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئەنجام دەدرێت.
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ٢٣ ملیۆن و ٣٦٨ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، هاوکات پێنج هەزار و ٩١٥ کاندید کێبڕکێ لەسەر (٢٧٥) کورسی بۆ ئەنجوومەنی (١٥) پارێزگای عێراق بە کەرکوک و نەینەواوە دەکەن کە (٧٥) یان کۆتای ژنانن و (١٠) کۆتاى دیکە بۆ پێکهاتەکانن.