سبەی لە پارێزگای کەربەلا پشووی فەرمی دەبێت

سبەی بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی فاتیمە زەهرای کچی پێغەمبەر(د.خ) سبەی لە سەرجەم دامودەزگاکانی کەربەلا پشووی فەرمییە.

ئەمڕۆ شەممە، پارێزگاری کەربەلا رایگەیاند" سبەی یەکشەممە ١٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣  لە تەواوی دامودەزگاکانی پارێزگای کەربەلا پشووی فەرمییە".

هەروەها وتیشی"  پشووەکە بەهۆی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی فاتیمە زەهرای کچی پێغەمبەر(د.خ) دەبێت، و سەرجەم دامودەزگاکانی کەربەلا دەگرێتەوە جگە لە دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان و فەرمانگە ئەندازیارییەکانی نیشتەجێبوون".



PM:10:34:16/12/2023