لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا بهلهمێكى كۆچبهران ژێرئاوکەوت و لە ئاکامدا (٦١) كۆچبهر خنكان.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا، ٦١ کۆچبەر خنکان و ٢٥ کۆچبەری دیکەش ڕزگارکراون کە لەناو قوربانییەکاندا ژن و منداڵیش بوونی هەیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆچبەرەکان لە هەوڵدا بوون لە باکوری ڕۆژئاوای لیبیاوە بگەنە سنوورەکانی ئیتاڵیا، بەڵام بەهۆی شەپۆلی دەریاکەوە بەلەمەکە تێکشکاوە.
بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتوەکان، لە ماوەی ئەمساڵدا سێ هەزار و ٣٧٨ کۆچبەر لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنبوون.