سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ئه‌وه‌یه كه یاسای بودجه هه‌مواربكه‌ین".
ئومێد سه‌باح ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری كه‌ركوكه‌وه، رایگه‌یاند" له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی رێككه‌وتوین كه تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ئه‌وه‌یه كه یاسای بودجه هه‌مواربكه‌ین، له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كمان كردوه و بڕیاروایه بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان داده‌نیشین و پڕۆسه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".
وتیشی" ئومێد ده‌كات كه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌بون له ساڵی ٢٠٢٣دا چاره‌سه‌ر بكرێت".
له‌باره‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، ئومێد سه‌باح وتی " له دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بێگومان له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانییه‌كان له گفتوگۆ ده‌بین".
په‌یوه‌ست به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، ئومێد سه‌باح وتی" هیوادارین كه كوردستانییه‌كی كه‌ركوكی سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌ی ئه‌م شاره بكات، به‌ڵام ده‌بێت كار بۆ هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان بكات، كه‌ركوك شاری پێكه‌وه ژیانه".