سەرۆکی فیدراسیۆنی مەلەوانی ڕووسیا وەڵامی لیژنەی ئۆڵۆمپی دەداتەوە

سەرۆکی فیدراسیۆنی مەلەوانی ڕووسیا، ڤلادیمێر سالنیکۆڤ، مەرجەکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی ڕووسەکان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ بە زەلیل زانی و بە تاوانکارییەک وەسفی کرد.


سالینکۆڤ دەڵێت :"لە ئێستاوە هەمووان لەو بڕیارە  بێزارن ئایا ئێمە حەز دەکەین بە ئاڵایەکی سپییەوە بچینە هەر شوێنێک؟ بۆچی؟” تەنها ئەوە دەمێنێتەوە کە ژمارەکە لەسەر پشتەوە دابنێین لەبری ئەوەی ناوی کۆتایی مەلەوانەکە دابنێیت".

 دوو مەلەوانی ڕووسی، کلیمنت کۆلێسنیکۆڤ کە دووجار خاوەنی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد بوون و ئێڤگنی ڕیلۆڤ دووجار پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی ڕووسیا بووە، بەشێوەیەکی بێلایەن ڕەتیانکردەوە بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکەن.


PM:06:22:19/12/2023