راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند"لە ساڵی نوێدا هیچ گۆڕانکارییەک لە بەهای دینار روونادات."
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لەم قۆناخەدا بانکی ناوەندی دەتوانێت پارێزگاری لە بەهای دینار بکات".
هەروەها وتی" بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکە، پێویستە عێراق بە دینار مامەڵە بکات و دەبێت هەموو مامەڵە نێوخۆییەکان لە عێراق بە دینار بن".
مەزهەر محەممەد ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووی یاساییەوە لە ساڵی نوێوە مامەڵەکردنی نێوخۆیی بە دۆلار قەدەخەیە و هەموو مامەڵە، گرێبەست و کۆمپیالەیەک دەبێت بە دینار بێت.
ئێستا ١٨ بانک لە عێراق هەن کە بانکی ناوەندی ئەمریکا مامەڵەیان لەگەڵدا ناکات، هەروەها پێدانی دۆلاری کاش لەلایەن ئەمریکا بە عێراق دیاریکراوە و سنووردارە بۆیە ئەو راوێژکارە وتی'' بانکی ناوەندی میکانزیمی خۆی هەیە لەبارەی گواستنەوەی پارەی کاش".