به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران، رایگه‌یاند، "گۆڕانكاری له نرخه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئه‌نجامدراوه و نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه".
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ته‌ندروستی سۆران بڵاویكردۆته‌وه، گۆڕینی نرخه‌كان له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نیه، ئه‌م گۆڕانكاریه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییەوە ئه‌نجامدراوه و نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، ته‌نیا په‌یوه‌ست نیه به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكیش كه واژۆی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه تێیدا هاتووه، "ره‌زامه‌ندین له‌سه‌ر بابه‌تی هاتو تایبه‌ت به زیادكردنی نرخی پسوڵه‌كانی هاتو، به‌جۆرێك نرخی پسوڵه‌ی ده‌رمانی درێژخایه‌ن له هه‌زار دیناره‌وه كراوه‌ته دو هه‌زار دینار، نرخی پسوڵه‌ی نۆرینگه‌ی پزیشكیه میللیه‌كان و نۆرینگه ده‌ره‌كییه‌كان له دوو هه‌زار دیناره‌وه كراوه‌ته چوار هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها نرخی پسوڵه‌ی كلینیكه پزیشكیه راوێژكاریه‌كان و پسپۆڕیه‌كان له سێ هه‌زار دیناره‌وه بۆ چوار هه‌زار دینار زیادكراوه".