حکومەتی هەرێم ٨ رۆژ پشووی راگەیاند


حکومەتی ( ماوە بۆ درێژکراوەی هەرێم ) پشووەکانی سەری ساڵی راگەیاندو لە سبەی دوو شەممەوە ٢٥ ی کانوونی یەکەم بۆ ماوەی هەشت رۆژ پشوو دەبێت لەسەرتاسەری هەرێمدا.

لە راگەیاندنی حکومەتی هەرێمدا هاتووە" بەبۆنەی سەری ساڵەوە لە سبەینێ ٢٥ی مانگەوە، تاوەکو ٢ی مانگی ١، پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکاندا".

خەڵکی کوردستان لەسەری هەموو ساڵێدا هاوشێوەی هاوڵاتیانی کلد و ئاشور لە هەرێمی کوردستان و گەلانی دونیا جەژنی سەری ساڵ و لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەگێڕن و لەو بۆنەیەدا ئاهەنگ سازدەکەن.



PM:03:30:24/12/2023