تەندروستی هەرێم ئامادەکارییەکانی بۆ سەری ساڵی نوێ راگەیاند

ئەمشەو یەکشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زاینی راگه‌یاند. 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم له‌ ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌" هاوڵاتییان و داموده‌زگاكانی ته‌ندروستی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا ڕۆژانی پشووی فه‌رمی هه‌مان ڕۆژانی پشووی ڕاگه‌یاندراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندراوه‌، نه‌خۆشخانه‌ و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان راده‌سپێردراون كه‌ ده‌وامی ئێشكگری ده‌بێت بۆ كارئاسانی هاوڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی". 

رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 

1- فریاكه‌وتنه‌كان (24) كاتژمێر كراوه‌ ده‌بن به‌شێوه‌ی ئێشكگری.

2- ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌كان به‌شێوه‌ی ئێشكگری ده‌بێت.

3- نۆرینگه‌ ده‌ره‌كیه‌كان كراوه‌ ده‌بن له‌ ڕۆژانی پشو. 

4- ڕاوێژكارییه‌ (24) كاتژمێرییه‌كان كراوه‌ ده‌بن به‌پێی خشته‌ی ده‌وامكردنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت. 

5- سه‌نته‌ره‌كانی شوشتنی گورچیله‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌شێوه‌ی ئێشكگری كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان دیاری ده‌كرێت. 

6- تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێلی (122) به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی (24) كاتژمێری وه‌ به‌هۆی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی داده‌نرێت بۆ شوێنه‌ گشتیه‌كانی پێویست و گه‌شتیاریه‌كان. 

7- له‌كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی كراوه‌ ده‌بن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.

8- تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشیه‌ گوازره‌وه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام ده‌بن له‌ به‌دواداچونه‌كانیان. 

9- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاوه‌ره‌كان له‌ كه‌مپه‌كان به‌رده‌وم ده‌بێت. 

10- پابه‌ندبونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێ ی دێرین و خولاو و په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ ده‌وامی ئێشكگری له‌ ڕۆژانی پشودا. 

11- هێڵه‌كانی مۆبایلی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌پرس و وه‌رگری به‌شه‌كان كراوه‌ ده‌بن و وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌درێنه‌وه‌ له‌ ڕۆژانی پشو. 

12- لیژنه‌كانی به‌دواداچون له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌دواداچونی ده‌وامی نه‌خۆشخانه‌ و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان.

13- بۆ هه‌ركارێكی پێویست و له‌ناكاو پێویسته‌ هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی هه‌بێت

14- هاتنه‌ژوره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ته‌نها له‌ ڕێگای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ده‌بێت. 

15-  ئاماری ڕۆژانه‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ی (24) كاتژمێر له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه‌ له‌ 8:00ی ی به‌یانی تاوه‌كو 8:00ی به‌یانی رۆژی دوایی ره‌وانه‌ بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان. 

16- ڕۆژانه‌ فۆرمی تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كان ڕه‌وانه‌ بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان. 
17- ئاماده‌باشی بۆ ئه‌مبوڵانس و دابینكردنی گاز و به‌نزین بكرێت. 

18- به‌دواداچونی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ و دابینكردنی خۆراك بكرێت. 

19- سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌ی ئێشكگری كراوه‌بێت.


PM:07:15:24/12/2023