تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی شوێنە مەدەنییەکانی رۆژئاوای کوردستان

ماوەی سێ رۆژە بە چڕی فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ژێر خانی ئابوری و شوێنە مەدەنییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و چەندن شارۆچکە بۆردومان کراوەو خزمەتگوزاری لە سەدان گوند بڕاوە.

بەپێی راگەیاندنی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆکەکانی تورکیا ناو شاری کوبانێیان بۆردومان کردووە، هەروەها هەر ئەمڕۆ ناو شاری قامشلۆیان بۆردومان کردوەو، تا ئێستا زیانە گیانییەکان نەزانراوە.

لە دوو رۆژی رابردوودشدا لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە چڕەی بۆ شارۆچکە و شوێنە مەدەنییەکانی رۆژئاوا کراوە، ٩ شارۆچکە بۆردومان کراوەو، کارەبا لە زیاتر ٢٥٠٠ گوند بڕدراوە.

توکیا دوای کوژرانی ١٢ سەربازی لە هەرێمی کوردستان وەک خۆیئ رایگەیاندووە، لە تۆڵەی ئەو کوژراوانە هێرشەکانی زۆر چڕ کردۆتەوە بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە باشوری کوردستان و بۆردومانی ژێرخانی مەدەنییەکان لە رۆژئاوای کوردستان.

دوێنێ شەممە، مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکان سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لەبارەی هێرشەكانی سوپای توركیاوە بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" دووبارە بە ئامانجکردنی ژێرخان و گوزەرانی هاوڵاتییانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ جاری سێیەم لە ماوەی ساڵێکدا، سیاسەتێکی برسیکردن و داگیرکارییە کە دەگاتە تاوانی جەنگ کە دەوڵەتی تورکیا پەیڕەوی دەکات و ئاسایشی گەلەکەمان و سەقامگیری ناوچەکە دەکاتە ئامانج". 

کۆبانێ وتیشی " لە کاتێکدا خەڵکی ناوچەکە خۆیان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵێکی نوێ ئامادە دەکەن، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری، بەڵام ئەنقەرە پێداگری لەسەر سیاسەتە ناڕەواکانی و هەناردەکردنی کێشە ناوخۆییەکانی دەکات". 




AM:11:36:25/12/2023