هونەرمەندی ئەکتەری ناسراوی کورد ئەحمەد قەڵادزێی، بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستییەوە لە ژێر چاودێریدایە.
هونەرمەند ئەحمەد قەڵادزەیی، بەهۆی لێدانی جەڵدەی مێشکەوە لە ئێستادا باری تەندروستی تێكچووە و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ئەحمەد قەڵادزێی هونەرمەندێکی دیاری شاری هەولێرە و ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە کە لە چەندین فیلم و درامادا ڕۆڵی گێڕاوە.