بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی باکووری کوردستانی هەژاند

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری پارێزگای مەلاتیای باکووری کوردستان هەژاند. 

دەستەی کارەساتی لەناوکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند" کاتژمێر (١٠:٥٥) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی دۆغانشەهیری سەر بە پارێزگای مەلاتیای باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەکی بەهیز ڕوویداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڕی زەمینلەرزەکە (٤.٣) پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

شاری مەلاتیا یەکێك بوو لەو پارێزگایانەی باکووری کوردستان کە لە کاتی بوومەلەرزەکەی مانگی شوباتی ئەمساڵ زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەرکەوت.


PM:12:34:27/12/2023