ژمارەیەک حزب و ڕێکخراوەکانی باشوری کوردستان پشگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

ژمارەیەک لە حزب و ڕێکخراوی باشوری کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە کە تیایدا دژی هێرشەکانی ڕۆژئاوا دەوەستنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، دکتۆر جاویدان حەسەن، نوێنەری پەیەدە لە باشوری کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دەوڵەتی تورکیا بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ئامانجی لەناوبردنی سیستمی دیموکراسی لە بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕ کردەوە".

داواش دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە زووترین کات جموجۆڵێک بکرێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و بە تاوانی جەنگی دژ بە مرۆڤایەتی دەستنیشانبکرێت و ناوچەیەکی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروستبکرێت.

بۆ بینی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەردانی فەیسبوکی سپی میدیا بکە:


PM:02:47:27/12/2023