ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەناو بازاڕێکی جەماوەری پارێزگای کەرکوک پۆلیسێک لە لایەن چەکدارێکەوە کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ له نزیك بازاڕی لهنگهی سەر پردی خەبات نزیک قەڵای کەرکوک چەکدارێکی نهناسراو تەقەیان لە دوو پۆلیس کرد کە بەهۆیەوە یەکێکیان کوژرا و ئەوەی دیکەش بریندار کراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە شوێنی رووداوەکە سێ هاوڵاتی دیکەی سڤیل برینداربوون كه یهكێكیان ژن بووه و به سهختی برینداربووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا چەکدارەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.