باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش کۆچی دوایی کرد


باوکی سەرکردەی زیندانیکراوی باکوری کوردستان، سەلاحەدین دەمیرتاش کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی باکوری کوردستان ئەمڕۆ ٣١ی کانوونی یەکەم هەواڵی کۆچیی دوایی باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە گیانی لە دەستدا، ئەوە لە کاتێکدایە دەمرتاش لە زینداندایە.

 سەلاحەدین دەمیرتاش نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووەو دواتر کلیژی یاسایی زانکۆی ئانکارای تەواوکردووە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو. ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە.

 سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، دواتریش بووە بە ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە.

لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکراوە و تا ئێستا کە باوکی کۆچی دوایی کرد لە زیندانە.

لە تەممووزی ٢٠٢١، سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ئەو ساڵەی ڤایمەر بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤی وەرگرتووە.

چەندنجار دادگای ئەوروپا داوای ئازادکردنی لە تورکیا کردووەم بەڵام دەسەڵێ‌تدارانی ئاک پارتی گوێیان بەو داوای ئەوروپی و جیهانیانە نەداوە.



PM:05:20:31/12/2023