ئەمشەو یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ئاماری یەک ساڵی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" لە ساڵی (٢٠٢٣)دا، لە هۆڵی نەشتەگەری نەخۆشخانەی فێركاری رانیە دوو هەزار و ٦٠٣ نەشتەرگەری گەورە، بچووك و مام ناوەند بۆ هاوڵاتیانی سنوورەكە ئەنجامدراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٤٥ هەزار و ٣١٩ پشكنینی جۆراوجۆر لە تاقیگەی نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان و منداڵبوون لە رانیە بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراون.