بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی باکوری کوردستانی هەژاند

ئەمشەو یەکشەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی (٤.٥) پله‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ ناوچەیەکی باکووری کوردستان روویدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کارەساتی لەناوکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، کاتژمێر (٧:٣٧) خولەکی ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.٥) پلەی ڕێختەر لە ناوچەی یۆکسیکۆڤای پارێزگای هەکاری باکوری کوردستان ڕوویدا. 

ئەوەشی خستەڕوو، زەمینلەرزەکە بە قوڵای (٧) کیلۆمەتر تۆمارکراوە کە لەلایەن هاوڵاتیانی پارێزگای هەکارییەوە هەستیپێکراوە و لە ترسی بومەلەرزەکە هاتوونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان.

ڕۆژی ٦ی شووباتی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ٥١ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ هەزار کەس برینداربوون، هەروەها تائێستاش زیاتر لە (١٠) هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون.


PM:09:07:31/12/2023