هەنگاو: ساڵی رابردوو (٣٣٣) کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت" ساڵی زیاتر لە (٣٣٠) کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بوونەتە قوربانی". 

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" لە ساڵی ڕابردوو (٨٢٣) بەندکراو لە سێدارە دراون و (٣٣٣) کۆڵبەریش کوژراو و بریندارکراون و (٢٧) هاوڵاتی دیکەش بوونەتە قوربانی تەقینەوەی مین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، (٣٤) بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٣٤١ هاوڵاتییش  دەستگیرکراون و (٢١) چالاکی سیاسی و هاوڵاتی ناڕازیش لە سێدارە دراون. 


PM:09:01:01/01/2024