سعودیە دەرگای دانوستان لەگەڵ میسی بە کراوەیی جێدەهێڵێت!!

 بەرپرسانی سعودیە پێداگرن لەسەر سود وەرگرتن لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، تەنانەت ئەگەر بە شێوەیەک دوور بێت لە یانەکانی خولی ڕوشن و یاریکردن لەو وڵاتە.

 عەبدوڵڵا حەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەکادیمیای وەرزشی مەهد کە تایبەتە بە گەڕان و پەرەپێدانی بەهرەمەندەکان، دووپاتیکردەوە کە دەرگای دانوستان لەگەڵ ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی هێشتا کراوەیە بۆ ئەوەی پاڵەوانی مۆندیال بەشداری بکات لە کارەکانی ئەکادیمیاکە لە داهاتوودا.

 حەمەد ئاماژەی بەوەدا کە دانوستانەکان لەگەڵیدا هێشتا بەردەوامن، بەبێ گوێدانە هەڵوێستی ئەو سەبارەت بە دانوستانەکانی یانە سعودییەکان لەگەڵیدا بۆ ئەوەی لە ڕیزەکانیاندا یاری بکەن، جا چ بە قبوڵکردن بێت یان ڕەتکردنەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری دوودڵی مێسی لە هاتنی بۆ سعودیە، لە ڕوانگەی ئەوەوە ئەوەیە کە داواکارییەکەی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هەندێک لە هاوڕێ نزیک و دێرینەکانی بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بن لە تیپەکەدا، وەک جۆردی ئەلبا و لویس سوارێز و سێرجیۆ بوسکێت کە ڕەتکرایەوە.

 بەرپرسی ئەکادیمیای مەهد ئاشکرای دەکات کە ئەو یاریزانانە لە ئاستی تەمەندا پێشکەوتوون لە ئاستی یارییەکەشدا، هەروەها یانەکانی خولی سعودی گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر یاریزان وەرناگرن کە بە کۆتایی ژیانی وەرزشی خۆیان دادەنرێت، بۆ ئەوەی لە خولێکی بەهێز و کێبڕکێکار یاری بکەن.

 لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد کە پڕۆژەی وەرزشی سعودیە بەهێزە و پشت بە یاریزانێکی دیاریکراو نابەستێت.


AM:10:54:03/01/2024