هاوسەری ئەو دکتۆری ڕەگەزی خۆی کرد بە مێ: بەجەستە ژنە و بە ئەقل پیاوێکی کوردەواری دواکەوتی پەنجا ساڵ لەمەوبەرە

دکتۆر شنە خالید هاوسەری پێشووی دکتۆر زمناکۆ خەسرەو لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، "کارەساتی رەگەز گۆرین بەلایەک و کارەساتی جودابوونەوە لە مرۆڤەک کە ئێستا بەجەستە ژنە و بە ئەقل هێشتان پیاوەکی کوردەواری پەنجا سال لەمەوبەرە بە لایەک".

شنە خالید دەربارەی جیابونەوەی مەدەنی و هەڵوێستی هاوسەرەکەی کە ئێستا خۆی کردووە بە مێ دەڵێت "تکایە، لەخۆتانەوە باسی شتێک مەکەن کە تێیدا نەژیای و هیچی لەسەر نازانن، تکایە باسی جودا بوونەوەی مەدەنیش مەکەن، چونکی کارەساتی رەگەز گۆرین بەلایەک و کارەساتی جودابوونەوە لە مرۆڤەک کە ئێستا بەجەستە ژنە و بە ئەقل هێشتان پیاوەکی کوردەواری پەنجا سال لەمەوبەرە کە دەیەوێت دوای جودابوونەوە ژنەکەی لە مندالەکان و لەهەموو مافەکانی  بێ بەش بکات، بەلایەک".

دکتۆر زمناکۆ خەسرەو کە لەم ماوەیەدا رەگەزی خۆی لە نێرەوە گۆڕی بۆ مێ و ناوی خۆی نا لانە کرمانج لە نامەیەکدا کە بە ئاشکرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوووک بڵاویکردەوە کە ئێستا ئەو مێیە وبەردەوامە لەکارەکای خۆی وەک دکتۆر لە ئەمریکا.




PM:05:18:03/01/2024