مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ئاماری ساڵی ٢٠٢٣ی لێژنەکانی فەتوای لەبارەی حاڵەتەکانی لێک جیابوونەوەی خێزان و هاوسەران بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان ئامارێکیان بڵاو کردەوە، تێیدا هاتووە" ئەو کێشە خێزانیانەی وەک سکاڵا هاتۆتە لێژنەکەیان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، گەیشتۆتە ٢٨٢٨ حاڵەت، ئەو کێشانەی نەگەیشتنە چارەسەرو بە جیابوونەوە کۆتاییهات،١٣٩١حاڵەت بووە".
هەر بە پێی ئامارەکانی لێژنەی فەتوا" وەڵامی ٤٢٩١پرسیاری شەرعیی هاوڵاتیانیان داوەتەوە، لەگەڵ ئەوەش چارەسەری ١١٢٢ کێشەی میرات و زەوی و زار و، ١٠٧٩ کێشەی مامەڵە و بازرگانیی و کڕین و فرۆشتنیان چارەسەر کردووە".
هاوکات ماڵپه‌ڕی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق بڵاویكرده‌وه" له‌ماوه‌ی ساڵی ٢٠٢٣دا نزیكه‌ی ٧٠ هه‌زار حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ران له عێراق تۆماركراوه''.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق، هۆكاره‌كانی حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له عێراق، بریتیین له بێكاری، كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.