ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆک و جێگرەکانی و نوێنەر لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ پێنج سەممە٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک ودوو جێگر و نوێنەریان بۆ یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان هەڵبژێردران.
بەگوێرەی ژمارەی ئەو دەنگانەی بەدەستیان هێنابوو نەوزاد غەفور کەریم وەک سەرۆکی ژوور و هەریەکە لە شێنی ئەختیار فارس و محەمەد ڕەسوڵ سەعید وەک جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی دیاریکران و عەبید ئەحمەد سڵێمان و بابان عوسمان عومەر وەک نوێنەری ژوور بۆ یەکێتی ژوورە بازرگانییەکان هەڵبژێردران.
بڕیارە ٧ی ئەم مانگە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای دهۆک سەرۆک و جێگرانی سەرۆک هەڵبژێردرێن و لە ٨/١/٢٠٢٤دا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر سەرۆک و جێگرانی سەرۆک هەلبژێردرێن.
لەماوەی رابردوودا، هەڵبژاردنی یەکیتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان لە هەر چوار پارێزگای هەرێم ئەنجامدرا.