شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند" شاندی حکومەت دەچێتەوه‌ بەغدا و سەردانەکەش بۆ چارەسەریی کۆتایی پرسی مووچەی مووچەخۆران ‌و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت".
پێشەوا هەورامی وتەبێژی حكومەتی هەرێم به ‌میدیایەکی نزیك له ‌پارتی ڕایگەیاند" سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم به ‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی، سەردانی بەغدا دەکاته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە سەردانی شاندەکەی هه‌رێم بە مەبەستی چارەسەرێکی ڕیشەیی ‌و کۆتاییە بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران ‌و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان‌، هاوکات شاندی هەرێم دەیەوێت چارەسەری ڕیشەیی ئەم دۆخە بکرێت، چونكه‌ حکومەتی هەرێم بەپێی دەستوور و یاسا داوای ماف ‌و شایستە داراییەکانی خۆی دەکات".

هاوکات د. نەرمین مەعروف په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ‌به‌غدا ڕایگه‌یاند" سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم لەمکاتەدا بۆ پرسی مووچە و هەمواركردنی یاسای بودجە گرنگ دەبێت".



AM:11:59:04/01/2024