راهێنەری داهاتووی بەرازیل ئاشکرا بوو

بەفەرمی ئەمشەو راهێنەری بەرازیل فێرناندۆ دینیز لە پۆستەکەی دوورخرایەوەو میدیاکانی بەرازیلیش راهێنەری داهاتووی سامپا دیاری دەکەن.

بە قسەی میدیاکان دۆریڤاڵ جونیۆری ڕاهێنەری ساوپاولۆ زۆرترین پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە جامی کۆپا ئەمریکای 2024.

 گرێبەستی ئەو ڕاهێنەرە لەگەڵ ساوپاولۆ، بڕگەی ئازادکردنی  تێدایەو دەتوانرێت بە بڕێک پارە بشکێنرێت .

لە پلانی سەرەتاییدا، فێرناندۆ دینیز بڕیار بوو سەرکردایەتی هەڵبژاردەی  بەرازیل بکات لە دوو یاری دۆستانە لە مانگی ئازاردا، بەرامبەر ئینگلتەرا و ئیسپانیا.  بەڵام ئێستا ئەمە ڕوونادات.

  ئەم دوو یارییە یەکەم یاری ڕاهێنەری داهاتووی سێلیساو دەبێت.  پاڵێوراوی دڵخوازی ئێدناڵدۆی سەرۆکی تۆپی پێ بۆ جێگرتنەوەی دینیز، دۆریڤاڵ جونیۆری ڕاهێنەری ئێستای ساوپاولۆیە.

  ئەنجامەکانی هەڵبژاردەی بەرازیل لەگەڵ فێرناندۆ دینیز کە لە کارەکەی دوورخرایەوە:

• بەڕازیل 5-1 بۆلیڤیا ✅
• پیرۆ 0-1 بەڕازیل ✅
• بەڕازیل 1-1 ڤەنزوێلا 🤝
• ئۆرۆگوای 2-0 بەڕازیل ❌
• کۆڵۆمبیا 2-1 بەرازیل ❌
• بەڕازیل 0-1 ئەرجەنتین ❌

بەڕازیل 8 گۆڵی تۆمارکرد و 7 گۆڵی لێکرا.






AM:12:00:06/01/2024