ڤیدیۆی دەرکەوتنێکی جیاوازی هێزێکی سەربازی یەکێتی دەبێتە مایەی مشتومڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

لە چەند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆی هێزێکی یەکێتی کە ناوی ( کۆماندۆیە ) بەشێوەیەکی جیاواز لە میدیایەکی نزیک ئەو حزبەدا بڵاوکرایەوە، ئەو ڤیدیۆیە لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووە مایەی مشتومڕێکی زۆر.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەێت هێزێک دەمامکیان بەستووەو لە ریزدا وەستاون، کەسێکی ریش درێژ کە فەرماندەی هێزەکەیە قسە بۆ هێزەکە دەکات و لە بەشێک لە قسەکانیدا دەڵێت" ئێمە دەمانەوێ بە خەڵکی رابگەیەنین کە ئێمەش موسڵمانین، ئێمە کەسانێکین دیفاع دەکەین لە خاک و نیشتمان و، پێش ئەوەش لە پێناو دینەکەمان، هەر بۆ ئەوەش چەکمان هەڵگرتووە، کۆمەڵێک هێز لە دوای هێزەکانی کۆماندۆوە فەزل بۆ خوا زیاتر بەرەو دین رۆشتوون".

دوای ئەم قسانە، فەرماندەکە کە ریشێکی زۆری بەردواوەتە پێش نوێژی هێزەکە دەکات و لە کەشێک ئاینی و بە سرودێکی ئاینی کۆتایی بە ڤیدیۆکە دێت.   

ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هەندێک کەس با ئاسایی وەرگیراو دەستخۆشیان لێکرا، بەلآم لەلایەن خەڵکانێکی ترەوە مایەی سەرسوڕمان بوو کە هێزێکی سۆسیال دیموکراتی و چەپ وەک یەکێتی هێزێکی لەو چەشنەی هەبێت!. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلگرامی سپی بکە.. 


 

PM:12:33:07/01/2024