ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دایکی موراد قەرەیلان ئەندامی کونسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ هەدلی قەرەیلان دایکی مورات قەرەیلان ئەندامی کونسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لە باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
موراد قەرەیلان ساڵی ١٩٥٤ لە شارۆچکەی بێرەجووگی سەر بە شاری ئورفا لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکە بەشی میکانیک.
لە ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە، لە ساڵی ١٩٨٠ تورکیا بە جێدەھێلێت و تاوەکو ساڵی ١٩٩٢ لە سووریا کاری ڕێکخستنی پارتەکەی بەڕێوەدەبات.
لە ساڵی ١٩٩٢ دێتە شاخ و وەک فەرماندەیەکی کاریگەری گەریلا دەردەکەوێت، دوای دەستگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە بۆ ماوەی ساڵێک دەبێتە بەرپرسی ئەم پارتە لە ئەورووپا، دواتر جارێکی تر دەگەڕێتەوە شاخەکانی کوردستان.
دوای دامەزراندنی کۆنگرەی گەل لە ساڵی ٢٠٠٠ و دواتریش دامەزراندنی کەجەکە کۆما جڤاکێن کوردستان لەلایەن پەکەکە و لە ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە سەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان و پەکەکە و لە ١٠ی تەمموزی ٢٠١٣ لەم پۆستە یانی لە سەرۆکی کۆنسەی کەجەکە لابرا، لە ئەنجامی ھەڵژاردنەکانی کۆنگرەی گەل کە لە جێگای جەمیل بایک و بەسێ ھۆزان کرانە ھاوسەرۆکی کەجەکە.