ڤیدیۆ.. هۆنیا کەمال بە شێوازێکی جیاواز گۆرانییەک دەڵێت

گۆرانیبێژی دەنگخۆش هۆنیا كەمال تۆمارێکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بە ستایلێکی جیاوازەوە گۆرانییەک پێشکەش دەکات. 

هۆنیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە کە لە شەوە ئاهەنگێکدا چەند بەرهەمێکی جیاوازی خۆی پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات و دەڵێت" لەگەڵ هاتنی ساڵی تازە بەدشێوازێکی تازە و گۆرانی جیاواز دوای چاوەڕوانییەکی زۆر بەشێک لە گۆرانییە تازەکەم دەکەمە دیاری بۆتان". 

هۆنیا کەمال لە دایکبووی شاری سلێمانییە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی کورد ئایدڵ، یەکەمین بەرهەمی دوێتێک بوو لەگەڵ ئاریاس جەڤان، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، جگە لە کاری هونەری، لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان وەکو مۆدێلێک دەردەکەوێت.


AM:10:00:09/01/2024