گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی قەیسی وشکراو

قەیسی وشکراو بڕێکی زۆری لە کانزاکانی کالسێوم و پۆتاسێوم و گۆگرد و ئاسن و ماددە ڕیشاڵیەکان و ڤیتامین ( A ) تێدایە و کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

خۆپاراستن لە کەمخوێنی و چارسەرکردنی، چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن، هەروەها بە کانزای مس کە یارمەتی باشتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن ئەددات لە ناو لەشدا. 

یارمەتی چارەسەری  قەبزی ئەددات چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی پێکتین کە یەکێکە لەو ماددە ڕیشاڵیەکان کە لە ناو ئاودا دەتوێتەوە، هەروەها سلیلۆزی تێدایە کە بەسووده بۆ نەهێشتنی قەبزی. 

خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسک و ئێسکەنەرمە و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان: چونکە  دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو کانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان  وەک کالسیۆم و مەگنسیووم.

پاراستنی تەندروستی پێست : ڕۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی چارەسەری  ئەکزیما  و سووتانەوەی پێست و گەڕی، هەروەها  ڕێگریکردن لە زیپکە و عازەبەو چەندین کێشەی پێست بە هۆی بوونی بڕێکی زۆری لە ڤیتامین (A).

یارمەتی دابەزینی پلەی گەرمی لەش ئەددات لە کاتی تای بەرز: چەند دەنکێک بخرێتەوە ناو پەرداخێک ئاوی گەرمەوە و دوایی کەوچکێ هەنگوینی تێ بکرێت و بخورێتەوە.

چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و باشتر هەرس کردنی خۆراک: پێش ژەمەکان بە نیو سەعات چەند دەنکێکی لێ بخورێت، هەروەها پاک کردنەوەی کۆئەندامی هەرس و جگەر لە ماددە ژەهراویەکان.

بەهێزکردنی تەندروستی چاو . 

یارمەتی کەمکردنەوەی ناڕێکی لێدانی دڵ ئەددات بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر  لە پۆتاسێوم.

بە سووده بۆ چارەسەری لاوازی و کەمی کێش  ئەگەر بڕێکی زۆری لێ بخورێت ڕۆژانە.

کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڕەبۆ.

هەندێ ڕێنمییایی گرنگ:  

ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە یەک  بۆ  دەنک زیاتری لێ نەخۆن. 

له کاتی ڕێجیم دا  : پێویسته نەخورێت یا یەک دەنک زیاتر نەخورێت ، لە کێتۆ دایت  نابێ بە هیچ شێوەیەک بخورێت.

وێنەی هەموو خۆراکێک ڕەنگە هەندێ کەس  پێیان نەکەوێت یان حەساسیەتان پێیان هەبێت.  

دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی  پسپۆڕی زانستی خۆراک


AM:10:39:09/01/2024