کەشناسی رێژی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی لە ماوەی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاو کردەوە، و هەروەها رایگەیاند" ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت".

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێم لەبارەی رێژەی بارانبارین لەماوەی ١٢ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە سۆران بووە.

لە بەشێکیتری راگەیەندنەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتووە" ئەم شەو باران بارینی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەلێر هەورەتریشقەشی لەگەڵ  دەبێت. و لەهەندێ ناوچەی دیکەی هەرێم وەکو بامەرنێ و باتوفە و ئیدارەی سۆران و هیران هەروەها ناوچەکانی دوکان و ماوەت و بەرزنجە ڕێژەیەکی زیاتر باران دەبارێت، جگە لەمەش بەفریش لە ناوچە شاخاویەکان دەباێت". 

بارانی ١٢ کاژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
 
هەولێر: لە وێستگە هیچ نەباری بەڵام لە ناو سەنتەری شار بڕیک باران باری

دهۆک: دڵۆپ دڵۆپ

زاخۆ: دڵۆپ دڵۆپ

ئاکرێ: ٠.٨ ملم

بامەرنێ: ٠.٠ ملم

بارزان: ١.٦ ملم

دوکان :٠.٦ ملم

سۆران: ٢.٦ ملم

مێرگەسور: ١.٠ ملم

کەرکوک: دڵۆپ دڵۆپ



PM:10:29:09/01/2024