عەبدوڵا مەلا نوری: لەمەڕ کوبانی هەڵوێستی حکومەتی هەرێم‌و تورکیا فەرقی نییە

پەرلەمانتاری خوولی پێشووی پەرلەمان، عەبدوڵا مەلا نوری دەڵێت: هیچ فەرقێک هەست پێناکەم لە هەڵوێستی کۆبانی حکومەتی و تورکیادا.

لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ سپی میدیا، عەبدوڵا مەلا نوری رایگەیاند "بە پێی بەدوداچون و زانیاریەکان تا ئەمڕۆش حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبەکانیش نە بە ئاشکرا و، نە بە نهێنی، هیچ هاوکاریەکیان پێشکەش بە کوبانی و رۆژئاوا نەکردووە (جگە لە هەندێک هاوکاری ئینسانی و کۆمەڵیک بەیاننامەی بێ تام نەبێت). 

لەدرێژەی لێدوانەکەیدا عەبدوڵای مەلا نوری دەڵێت:تەنانەت هێشتا رێگای نێوان باشورو رۆژئاوا لە لایەن پارتیەوە کۆنترۆڵکراوەو رێگا نادارێت لەو رێگەیەوە هاوکاری پێویست بە رۆژ ئاوا بگات، لەم رووە نە پەرلەمان و نە حکومەت نەیانتوانیەوە سنورێک بۆ پارتی دابنێن". 

ئەو دەلێت "رەنگە حکومەتی هەرێم و حزبەکانی باشور، بە پاساوی جیا جیا شەرعیەت بە بێ هەڵوێستی خۆیان بدەن، بەڵام کاتێک کوبانی بە بەرچاومانەوە لە بەردەم مەترسی کەوتن و کۆمەڵکوژیدابێت، ئیدی چ فەرقێک لە نێوان بەرپرسیارێتی و هەڵوێستی تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە".



PM:11:05:06/10/2014