وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا

بەپێی بەڵگەنامەیەکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا.

ئەمرۆ چوارشەممە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، بەپێی بەڵگەنامەیەکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بڵاوکراوەتەوە، رۆژی ٣٠ی٥ ی٢٠٢٤ دیاریکراوە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی كردووە، ڕایگەیاندووە" ناتوانن لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن".

ڕوونیشی كردۆتەوە" كە تاوەكو ئێستا ژمارەیەكی زۆری كارتی دەنگدانی بایۆمەتری ماون تاوەكو چاپ بكرێن".


وێنەکان



PM:04:51:10/01/2024