ئەمڕۆ هونەرمەندی دیاری کۆمیدیا ماهیر حەسەن مۆمی ٦١ ساڵەی تەمەنی کوژاندەوە.
ماهیر حەسەن هونەرمەندی بەناوبانگی باشوری کوردستان ئەمڕۆ مۆمی ٦١ ساڵەی تەمەنی کوژاندەوە و لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ خێزان و ماڵ و مناڵەکانی دەربڕی.
ماهیر حەسەن ئەکتەر و شانۆکاری کوردە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٣ـە و بە فیلمی یاخیبوونی ستار ناسرا.
بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ بەرھەمی ھونەریدا کردووە. یەکەم بەرھەمی شانۆگەریی (چینی چاوی چەوساوەی کرێکاران بە دەستی ئاغا و دەرەبەگدا) بووە. دیاترین بەرھەمەکانی بریتین لە (یاخیبوونی ستار، ھەمەڕەنگ، پەتریپۆت، ماڵەکەی مەعروف، بەخت ڕەش، فەنتەڵۆس، و کەشکۆڵ)، کە بە یاخیبوونی ستار ناوبانگی دەرکردووە.
لە ساڵی ١٩٨٨دا خێزانی پێکھێناوە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر و کۆدیار و کۆشەن و ئانیا.