سیمیۆنی لەسەر دۆڕانەکە هاتە دەنگ و باسی سعودیە دەکات

لەیاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەر ریاڵ مەدرید 5-3 شکستی بە ئاتلەتیکۆمەدرید هێناو گەیشتە یاری کۆتایی جامەکە.

سیمیۆنی لە کۆنگرەکە ستایشی وڵاتی سعودیەی کرد سەرەڕای دۆڕانیان و وتی :
"سوپاس بۆ هاندەرە گەورەکانمان کە یاوەریمان بوون لە ڕیاز، یاریزانەکانم دڵنیا کردەوە کە یارییەکی نایابیان ئەنجامدا و زۆر لەیەکەوە نزیک بووین، دەبێت لە ڕووداوەکان فێربین کە لەم یارییەدا ڕوویانداوە.

 سیمیۆنی وتیشی:ڕیال مەدرید شایەنی ئەوە بوو ئەمڕۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، چونکە لە ئێمە باشتر بوو،  پێموایە ئێمە لە ڕووی جەستەییەوە زۆر باش بووین، هەمووان بە باشی ڕکابەرییان کرد، تەنانەت ئەو ناوانەی لە کورسی یەدەگەوە هاتنە دەرەوە باشترینیان پێشکەش کرد، شتەکان بە گشتی بۆ تیپەکە بەرەو باشتر دەچن".

 سیمیۆنی راشیگەیاند: "من سوپاسگوزاری گەلی سعودیە  و بە تایبەتی هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدریدم کە ئەمڕۆ لە یاریگا لەگەڵمان وەستان و تا کۆتا خولەک هانیان داین، تۆڵەی پێنجشەممە؟ لە تۆپی پێدا تۆڵەکردنەوە نییە، یارییەکی نوێی کۆتایی هەیە کە تەواو جیاوازە لە یارییەکەی ئەمڕۆ."

 لەکۆتایدا وتی:"  هەندێک یاریزان پێیان وایە خوێندنەوەی یارییەکە لە هەندێک ساتدا خراپ بووە؟ ئێمە باسی ئەوە دەکەین، بەڵام دەبێت سەرەتا ئەو کارە ئەرێنییانە بەرز نرخێنین کە لەم یارییەدا کردمان”.



AM:01:39:11/01/2024