بڕیارە رۆژی شەممە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵدەبژێردرێت.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی رۆژی شەممەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" کاتژمێر (٣:٠٠)ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت".،
ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو به پاساوی به پێشێلكاری یاسایی، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا به دورخستنهوهی محمهد حهلبوسی له سهرۆكایهتی و ئهندامێتی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق.
تا ئێستا لایەنە سیاسییەكان لەسەر كاندیدێك ڕێكنەكەوتوون، نوری مالیكی، مەحمود مەشهەدانی بۆ ئەو پۆستە دیاریكردووە، محەمەد حەلبوسیش کە گەورەترین کوتلەی سونەیە ناوی کوتلەکەی (تەقەدومە) شەعلان كەریمی دیاریکردووە، هەروەها خەمیس خەنجەر سهرۆكی هاوپهیمانی سیاده كه هێزی دووهمی پێكهاتهی سوننهیه سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دیاریكردووە.