له‌ دهۆك (١٠٠) کارمەندی تەندروستی دادەمەزرێن

(١٠٠) کارمەندی تەندروستی لە دھۆک دادەمەزرێن، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆکیش دەڵێت" ناوەکان ڕەوانەی وەزارەت کراون". 

د.ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە" بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران (١٠٠) کارمەندی تەندروستی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی سه‌ر به‌ر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک دادەمەزرێن، چونکە لە زۆر شوێن پێویستمان بە کارمەند و پزیشک ھەیە و کێشەی کەمی میلاکمان ھەیە". 

وتیشی" بەمەبەستی دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی، ناوەکان رەوانەی وەزارەتی تەندروستی کراون دوای گەڕانەوەشان دەست بە جێبەجێکردنی فەرمانەکە دەکرێت و کارمەندەکان بەشێوەی گرێبەست دەستبەکار دەبن". 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سنوری پارێزگای دھۆک کێشەی کەمی میلاک ھەیە و کەمترین میلاک لەسەر ئاستی کوردستان لە تەندروستی دھۆکە، هەر لەبەر ئەوەشە کە ناتوانین بەشی دیکەی تەندروستی بکەینەوە.


PM:06:16:11/01/2024