جارێكی تر له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانیشه‌وه تێكشكێندرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند،" له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ڵام سیستمی به‌رگری ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رپه‌رچی هه‌ردو فڕۆكه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، تێكشكێندراون".
له‌لای خۆشیه‌وه، ده‌زگای دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) بڵاویكرده‌وه، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ٦:٥٠ خولهك، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسا دەرچوەکانەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە".
دوێنێ چوارشه‌ممه، وته‌بێژی پنتاگۆن ڕایگه‌یاند،" له ٤ی مانگی كانونی دوه‌می ٢٠٢٤ه‌وه تاوه‌كو ئێستا نۆ جار هێرشكراوته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مریكیه‌كان له عێراق و سوریا"، لە٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له‌ڕێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانیشه‌وه تێكشكێندرا.