راهێنەری نوێی بەرازیل ناسێنراو هۆشداری دەدات

بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل دۆریڤاڵ جونیۆری وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل پێشکەش دەکات.

 دۆریڤاڵ جونیۆر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی : لەمەودوا ئەمە تیپی دۆریڤاڵ جونیۆر نییە، هەڵبژاردەی گەلی بەڕازیلە،هەموو شتێکم کرد بە جەستە و ڕۆحم بۆ ئەوەی بگەمە ئەم ساتە.  سوپاسی سەرۆکی تۆپی پێ دەکەم بۆ متمانەی بە کارەکانم، بەڵام هەرگیز بە خەیاڵمدا نەدەهات کە ئەمە لەم ساتەدا ڕووبدات.

  دۆریڤاڵ جونیۆر وتیشی:" من سۆزداریم، دوای هەموو ئەو شتانەی لە ژیانمدا بەسەرمدا هاتووە، لە ماوەی 8 ساڵی ڕابردوودا دوو ساتەوەختی زۆر سەختم لە ماڵەکەمدا تێپەڕاندووە، هاوسەرەکەم تووشی شێرپەنجەیەکی زۆر شەڕانگێز بوو، و دوای ماوەیەکی کەم لە دەستنیشانکردنی منیش بە هەمان شێوە ، و ئەمەش هێندەی تر بەهێزتری کردم.

لە کۆتایدا دۆریڤاڵ جونیۆر سەبارەت بەو پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەڕازیل کە لە مێشکیدایە وتی:" پێموانییە ئەوە گۆڕینی ناوی (یاریزانەکان) بێت.  پێم وایە گۆڕانکارییەکی سۆزدارییە، گۆڕانکارییەکی بارودۆخە.  ئەو گۆڕانکارییەی کە دەبێت وەرزشوانەکە لێی تێبگات ئەوەیە کە درێسێکی زۆر قورسی لەبەردایە، درێسێک کە لە هەموو جیهاندا ڕێزی لێدەگیرێت، درێسی هەڵبژاردەی بەرازیل.

 


PM:09:39:11/01/2024