به‌یانیی ئه‌مڕۆ یەکشەممە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رك کۆماری عێراق كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی، تاوتوێ كران.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی ( ماوە بۆ درێژکراوە) و سەرۆک کۆماری عێراق، د. عەبدولـلەتیف رەشید، هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ناردنی شایسته داراییه‌كان و بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرالی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه " نابێ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان تێكه‌ڵ به كێشه سیاسییه‌كان بكرێت".
ده‌رباره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانیشی، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" ده‌بێ عێراق نه‌خرێته ناو ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه و هه‌موو لایه‌ك كار بكه‌ن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵا و ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات و دوورگرتنی له هه‌ر ئاشووب و ئاڵۆزییه‌ك".
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغدا کۆبوونەوە و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" هەردوولا هاوڕا بوون كه به‌ئامانجگرتنی پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، زیان به ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت."