مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جدین بۆسەر سەروەری عێراق".
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یامێكدا ڕایگەیاندووە" هێرش بۆسه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌وایه و سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سیڤیل ده‌كه‌ین، په‌لاماردانی شوێنی ئاوه‌دانی هه‌ڕه‌شه‌ی جدیه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌رێمێكی دانپیانراوه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا".
راشیگه‌یاندووە" ئێمه وه‌كو یه‌كێتی پێمان وایه هه‌ر كێشه‌یه‌كی سیاسی- ئه‌منی هه‌ستیار له نێوان وڵاته دراوسێكاندا به‌مشێوه‌یه تاكلایه‌نه و له ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی سیاسیی و ئه‌منی هاوبه‌ش، چاره‌سه‌ر نابن و ته‌نها ئاڵۆزی و ژینگه‌ی په‌یوه‌ندییه ئیقلیمییه‌كان تێكده‌ده‌ن كه سه‌ره‌نجام گه‌لانی عێراق نرخه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
دەشڵێت" سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی ده‌كه‌ین و هیوای زو چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تی فیدراڵییه كه پێكهاته‌یه‌كی ئیئتلافییه و پشتیوانی هه‌مو هێزه سیاسییه‌كانی هه‌یه، هه‌وڵه‌كانی چڕتر بكاته‌وه بۆ داكۆكی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری وڵات و ئاسایشی هاوڵاتیان و به‌كرده‌وه یه‌كێتیی ریزه‌كانی گه‌لی عێراق دوپات بكاته‌وه و هه‌یبه‌تی نێوده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه بپارێزێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، پێویسته دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم و پارته سیاسیه‌كانیش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رۆڵی زیاتر بگێڕن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و پاراستنی هاوڵاتییان و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان.