کەنەکە ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی هێرشەکەی ئەم شەوی هەولێر بڵاوکردەوە

كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکەن" کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وهاوپەیمانان بێدەنگ نەبن و سنورێک بۆ ئەم هێرش و پەلامارانە دابنێن، پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جدین بۆسەر سەروەری عێراق". 

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاشیگەیاند:"داگیرکەرانی کوردستان بەهەموو شێوەیەک پیلانی لە ناوبردنی دەستکەوتەکانمان و سڕینەوەی بوونی نەتەوەییمان بەڕێوەدەبەن، لە باکوروڕۆژهەڵات سیاسەتی نکۆڵیکردن و توانەوە، لەناو بۆتەی نەتەوەی سەردەستدا پەیڕەوەکەن و لەڕۆژئاواو باشوریش پیلانی لەناوبردنی خۆسەری ڕۆژئاواو قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکەن".

شەوی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک ناوچە مەدەنییەکانی شاری هەولێری کردە ئامانج و بەو هۆیەوە (١٠) هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی. 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

ڕاگەیەنراوی  كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، لەبارەی هێرشەکانی سەر شاری هەولێر
گەلی ئێمەسڵاو
داگیرکەرانی کوردستان بەهەموو شێوەیەک پیلانی لەناوبردنی دەستکەوتەکانمان و سڕینەوەی بوونی نەتەوەییمان بەڕێوەدەبەن،لەباکوروڕۆژهەڵات سیاسەتی نکۆڵیکردن و توانەوە،لەناو بۆتەی نەتەوەی سەردەستدا پەیڕەوەکەن و لەڕۆژئاواوباشوریش پیلانی لەناوبردنی خۆسەری ڕۆژئاواوقەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکەن.
لەوچوارچیوەیەدا دەوڵەتی تورکیاوئێران ڕۆژانە، لەهێرش و داگیرکاری بەردەوامن، شەوی ڕابووردوو بۆچەندەمین جار،لەلایەن ئێرانەوەبەموشەک هێرش کراوەتە سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان و شوێنی مەدەنی بەئامانج گیراوەو بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
ئێمە لەکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئیدانەی هەموو جۆرە هێرش و پەلامارێکی سەرگەلەکەمان ودەستکەوتەکانی دەکەین، بەداخەوە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان تەواوکەری پیلانی دەوڵەتانیداگیرکەرن، بەوەی سیاسەتی پەرتکەوزاڵبە وخوڵقاندنی ناکۆکی نێون شارەکانیان پەیڕەوکردووە وئیرادەی خەڵکیان لەبەرانبەر دوژمنانی کورددا لاوازکردووە، کەتەنیا بەوئیرادە ویەکگرتووییە دەتوانیین، ڕووبەڕووی داگیرکەران ببینەوە وپیلانەکانیان شکست پێبهێنرێت، بۆیە ئێمە داوادەکەین:
١- لەهەموو شارەکان خەڵک بەهەموو جیاوازی و چین وتوێژەکانەوەناڕەزیی دەرببڕن و دژی هەرهێرش و پەلامارێک بوەستنەوە.
٢- دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لەهیچ ناوچەیەک ڕێگری لەدەربڕینی ناڕەزایی گەل نەکات،کەدژی داگیرکەرانی ئێران و تورکیا بێت،داوالەڕەوەندی کوردیش دەکەین ناڕەزایی فراوان دەرببڕن و وەک هەمیشە پشتیوانی ناوەوەبن.
٣- داوالەکۆمەڵگای نێودەوڵەتی وهاوپەیمانان دەکەین بێنەدەنگ و سنورێک بۆئەم هێرش و پەلامارانەدابنێن.
٤- بەپێی دەستوورئەرکی سەرۆکایەتیەکانی عێراقی فیدڕاڵ و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کورستانە،سەروەری خاک وخەڵک بپارێزن و ڕێگەنەدن،لەژێر هیچ پاساوێکدا پێشێلبکرێت و ناوچەکە بکرێتە مەیدانی شەڕویەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان ولاوازکردن و لەناوبردنی دەستەکەوتەکانی گەلەکەمان،پێویستە سەرۆکایەتییەکانی عێراق و حکومەتی ئیتیحادی،لەناوخۆودەروە ئەرکی دەستووری خۆیان جێبەجێبکەن.
پارت و لایەنە دەسەڵاتداردوئۆپۆزسێۆنەکانی کوردستان دەبێت ئەوڕاستییەباش بزانن هیچیان بەپشتیوانی دەوڵەتانی دراوسێ ناتوانن بمێنەوە،بۆیە دەبێت یەک و یەکگرووتووبن ولەناوخۆدا کێشەکانی خەڵک چارەسەربکەن و بنەماکانی دیموکراسی و حوکمی ڕەشیدپەیڕەوبکەن، هاوکات،لەسەر ستراتیژێکی نیشتمانی نەتەوەیی ڕێکبکەون،ئەگەر وانەکەن دەبنە هۆکاری لەناوچوونی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و پیلانی دوژمنان تەواودەکەن.
ئێمە لەکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەهەموو کارێکی نیشتمانی و نەتەوەییدا، وەک هەمیشەهاوکاروپشتیوان دەبین.
ڕۆحی قوربانییەکان شادبێت.
هیوای چاکبوونەوە بۆبریندارەکان دەخوازین.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
٢٠٢٤/١/ ١٦بروكسل 



PM:02:37:16/01/2024