"سەرۆک خێزانەکان دەبێت لە یەک هەفتەدا بچن بڕەخۆراکی خۆیان وەربگرن"

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمپانیای خۆراكی سلێمانی ڕایگەیاند" دەبێت تا یەک هەفتەی دیکە هەر بریكارێكی خۆراك ، پارەدانان رادەستی سندوقی خۆراک بکەن تا سەبەتەی یەکەم بەشەخۆراکی ساڵی ٢٠٢٤یان پێ بدرێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤،خۆراکی سلێمانی  ڕایگەیاند" سەرۆک خێزانەکان لە یەک هەفتەدا بچن بڕەخۆراکی خۆیان وەربگرن بە پێچەوانەوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆگاکان، بۆ مانگی یەک بڕیارە، برنج، شەكر، زەیت، نیسك، لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە دابەش بکرێ".

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمپانیای خۆراكی سلێمانی لە نووسراوێكدا رۆژی ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، بۆ بریكارەكانی خۆراكی ناردووە دەڵێت، "لە ناو شاری سلێمانی له بنکەی (٢٦١ تا ٢٦٤) له ئەمڕۆ چوارشەممەوە، بڕی پارەی داواکراو رادەستبكەن له سندوق، بۆ ئەوەی سەبەتەی خۆراکی یەكەم بۆ مانگی یەکی ٢٠٢٤ یان بۆ دابگیرێت".

هەر بریكارێكی خۆراك پارەكەی نەدات بەشەخۆراكی پێ‌ نادرێت و دەدرێت بە بریكاری دیكە، ئاماژەیان بەوەش كردووە، پێویستە هاولاتیان لە ماوەی هەفتەیەكدا سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراكەكەیان، بە پێچەوانەوە دەگەڕێتەوە.



PM:03:50:17/01/2024