سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی پێدانی پارەی بەیاریزانەکان دا

سەرۆکوەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سودانی پاش بردنەوەکەی ئەمڕۆی عێراق 2-1لە ژاپۆن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  بەڵێنی  بە یاریزانانی عێراق دا هاوکاری داراییان بکات.


محەممەد شیاع سودانی(سەرۆک وەزیرانی عێراق) لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە دەڵێت :" ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کاپتن عەدنان دەرجال ئەنجامدا کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بوو.

دەشلێت:"  پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەدەستی هێنا بەسەر هاوتا ژاپۆنیەکەیدا، ئەوەمان ئاڕاستە کرد کە یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرایەتی بە پاداشتی دارایی ڕێزیان لێ بگیرێت، هەروەها بەردەوامی پاڵپشتی حکومەتمان بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی دووپاتکردەوە.


لەکۆتایدا وتی" هەروەها ئەم سەرکەوتنە دەبێتە هاندەرێک بۆ دابینکردنی باشترینەکان لە یارییەکانی داهاتوودا و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.


PM:08:35:19/01/2024