لە شەشەمین ساڵیادی لە شکرکێشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین، خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی تورکیا بکەن.
بهڕێوەبهرایهتی خۆسەر له ڕۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پێویستە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا و میلیشیاكانی لە شاری عهفرینی داگیركراو بكهن کە ڕووبەڕووی جینۆساید دەبنەوە، له رووی گۆڕینی دیمۆگرافی، ڕفاندن، کوشتن، هێرشکردنە سەر شوێنەوارە مێژووییەکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، پیلانی نێودەوڵەتی و چاو داخستن لە ڕەفتارهكانی تورکیا، مایەی شهرمهزارییه، دهبێت ناوچه داگیركراوهكان بە تایبەتی شاری عەفرین ئازاد بكرێنهوه.
شەش ساڵ پێش ئێستا سوپای تورکیا هێرشیانکردەوە سەر عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان و دوای (٥٨) ڕۆژ بەردەوامی لە شەڕ و ئاڵۆزی (٣٥٠) هەزار کەس ئاوارەبوون و عەفرین و گوندەکانی داگیرکران.