ئاسایشی سلێمانی مامۆستا دەستگیرکراوەکان ئازاد دەکات


ئاسایشی هەرێم رایگەیاند کە ئەو مامۆستا ناڕازییانەی دەستگیرکرابوون ئازاد کران.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عەقید سەلام، لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند " لەسەر داوای بەرپرسانی پەروەردە ژمارەیەك لەو مامۆستایانە دەوامیان نەكردووە و بانگهێشتی ئاسایش كرابوون و هیچ كێشەیەكیان نەبووە و تەنها گفتوگۆیان لەگەڵدا كراوە".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایش هەرێم دەشڵێت " لە ئێستادا ئەو مامۆستایانەی ئەمڕۆ بانگهێشتی ئاسایش كرابوون، هەموویان گەڕانەوە ماڵی خۆیان كە ژمارەیان نزیكەی ١٢ مامۆستا بووە".

ماوەی سێ مانگە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە زۆرینەی مامۆستایان دەستیان بە بایکۆت و خۆپیشاندان کردووەو خوێندن راوەستاوە.



PM:07:27:20/01/2024