ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بوومهلهرزهیهك به گوڕی (٤) پلهی پێوهری رێختهر له ناوچەیەکی باکووری کوردستان روویدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کارەساتی لەناوکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، ئەمڕۆ لە ناحیەی ئیزۆڵو سەر بە پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٤) پلەی پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
ئەوەشی خستەڕوو، زەمینلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.